بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بەرێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەڵگەی تاوان جەختی لەسەر دەستپاكی كاركردن كردەوە بەشێوەیەك كە لەگەڵ ناوی وەزارەتدا بگونجێت.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : لە چوارچێوەی پەرۆشی خۆی بۆ بەدواداچوون بۆ كارەكانی جومگەكان و پێكهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆ، وەزیری ناوخۆ عەبد ئەلئەمیر شمەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەڵگەی تاوانەكانی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیر بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری كاروباری پۆلیس كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، و گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورت گرت لەسەر گرنگترین ئەركەكان كە لەلایەن ئەم بەڕێوەبەرایەتییەوە ئەنجامدەدرێت و ئەو ئاستەنگانەی كە ڕێگری لە كارەكانی دەكەن كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە وەزیر فەرمانی چارەسەركردنی هەموو ئەو ئاستەنگ و كێشە و گرفتانەی كە ڕووبەڕووی بەڕێوەبەرایەتییەكە بوونەتەوە ،بەمەبەستی بەجێگەیاندنی تەواوەتی ئەركەكانی.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : وەزیر گەشتێكی مەیدانی لە سەرجەم هۆبە و بەشەكانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە ئەنجامدا و گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی وردی كارەكانی هەر بەشێك گرت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە وەزیر جەختی لە هاوكاری كردنی هاوڵاتیان و ئاسانكردنی ڕێكارەكان و پێدانی مافەكانیان كردووەتەوە، جەختیشیكردووەتەوە دەستپاكی كاركردن بە شێوەیەك كە لەگەڵ ناو و ناوبانگی وەزارەتی ناوخۆدا بگونجێت.