بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێكی بۆ سەقامگیركردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و ڕێگریكردن لە دەستكاریكردن دەركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیاداهاتووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق كرد، كە تەرخانكراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هۆكارەكانی بۆ هەڵاوسانی نرخی دراوی بیانی لە بازاڕی عێراق و كاریگەرییەكانی لەسەر هاووڵاتیان و دانانی چارەسەرییەك بۆ دۆخەكە بەیەكجاری وئاماژەی بەوەشكرد كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق،و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە دەروازە سنوورییەكان، باج، گومرگی و پێشانگای بازرگانی.
ئاماژەی بەوەشكرد : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت و ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا خرایەڕوو چەند بڕیارێك درا بۆ سەقامگیركردنی نرخی ئاڵوگۆڕ، ڕێگریكردن لە دەستكاریكردن و سنوورداركردنی زیانەكانی ئابووریی نیشتمانی، دیارترینیان:
1- كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە بازرگانانی بچووك لە ڕێگەی بانكی بازرگانی عێراق (TBI).
2- پارەداركردنی بانكی ناوەندی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) بە بڕە پارەیەكی زیادە بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی كردنەوەی قەرزی بەڵگەنامەیی بۆ بازرگانانی بچووك، و ڕازیبوون بە لیستی سەرەتایی وپشت بەستن بەدواین ژمارەی حسابی .
3- دەستپێكردنی هاوردەكردنی كەلوپەل و كاڵای بازرگانی بۆ ئەو كۆمپانیایانەی تۆماركراون لە بەشی تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی لە هەموو جۆرە كۆمپانیا و كارگەكانی تۆماركراو لە بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و پڕۆژەی وەبەرهێنان بە هەموو جۆرەكانیەوە كە بەپێی پێویست مۆڵەتی كۆمسیۆنەكانی وەبەرهێنانیان پێدراوە، فەرمانگە زانستییەكان كە بەپێی پێویست تۆماركراون، كەس و فەرمانگەكانی تۆماركراو لە ژوورە بازرگانییەكانی عێراق (مەرجی مۆڵەتی هاوردەكردنی بیگرێتەوە یان نەیگرێتەوە).
4- ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی هاوردەكردن و كەمكردنەوەی مەرجەكانی كردنەوەی پشت بەستن بە بەڵگەكان و هەڵوەشاندنەوەی ئاگاداركردنەوەی دەسەڵاتی گشتی بۆ باج بۆ سەپاندنی غەرامەی دواكەوتن بەسەر هاوردەكاران و باقی ئەوانەی كە لە دەسەڵاتی گشتی باج وەردەگیرێن.
5-بەشداریكردنی ژوورەكانی بازرگانی و یەكێتی پیشەسازی لە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری، بە نوێنەرایەتی كەرتی تایبەت.
6- ئەم كۆبوونەوەیە هەفتانە ئەنجام دەدرێت، بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكان و جێبەجێكردنی بڕیارەكان و زیادكردنی ئەو ئۆرگانانەی كە پێشتر ئاماژەیان پێكراوە بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكەدا.
7- زیادكردنی فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە بۆ ئەم كۆبوونەوەیە، هەروەها تۆماری كۆمپانیاكان، گەشەپێدانی پیشەسازی، دەسەڵاتی وەبەرهێنان و بانكی ڕافیدەین و ڕەشید.
سەرۆكی حكومەت لە میانی كۆبوونەوەكەدا بەگوێرەی بەیاننامەكە ڕایگەیاندووە : بەرپرسیارێتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسانی بازاڕی ناوخۆیی بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە و ڕەهەندێكی ئەخلاقی و نیشتمانیی هەیە و زۆر گرنگە هەمووان وەڵامی بدەنەوە جا چ لە كەرتی تایبەت یان گشتیدا.
لەچوارچێوەی ڕێنماییەكانی سودانی بۆ كەمكردنەوەی بارگرانییە دارایی و كارگێڕی و ڕۆتینییەكان لەسەر هاووڵاتیان جەختی لەوە كردەوە : سەرلەنوێ بە كارەكانی دەستەی گشتیی باجدا بچێتەوە و كارەكانی بەپێی پێوەرەكانی دەستپاكی و یاسا بێت، جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت بەرگەی هیچ زیانێك ناگرێت كە هاووڵاتییەك ببێتە قوربانی.
ناوبراو جددیەتی دەزگاكانی حكومەت لە ئەنجامدانی چاكسازییە ئابوورییەكان و چارەسەركردنی ئەو تێكچوون و پاشەكشەیەی كە بەهۆی بڕیارە هەڵەكانەوە لە ساڵانی پێشوودا دروستبووە دەربڕی.