بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە نووسینگەی جەنابی سەید سیستانی لە شاری نەجەف ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، تەواوكەری مانگی جومادی ئاخیرەیە.
نوسینگەی سیستانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كە سبەی دووشەممە درێژەی مانگی جومادەی ئاخیرەیە، ئاماژەی بەوەشكردووە : دووسبەی سێشەممە دەبێتە یەكەمی رۆژی مانگی ڕەجەب بۆ ساڵی 1444ی كۆچی.