جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئیدانەی سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز دەكات

سیاسی
  • 22-01-2023, 19:16
  • +A -A

    بەغداد- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سوكایەتیكردن بەقورئانی پیرۆز شەرمەزار دەكات لە بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە سوید.
    عەبدوڵڵا لە تویتێكدا كە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە و وتی : ئێمە بە توندترین شێوە ئیدانەی سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز دەكەین وبەشێوەیەكی پڕ لە ئازارەوە، هەروەها ڕەفتاری قێزەونی توندڕەوێك شەرمەزاردەكەین كە بە ئەنقەست قورئانی پیرۆزی لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە سوید سووتاندووە.
    هەروەها ووتیشی: داوا لە حكومەتی سوید دەكەین كە توندڕەوەكان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات و بە یاسا سزایان بدات و داوای لێبوردنێكی فەرمی پێشكەش بە ئۆمەتی ئیسلامی بكات، بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارە شەرمەزاركەرانە بكات و هەستی موسڵمانان و نەرووژێنی وبێزاریان نەكات.