دەستپاكی گەڕانەوەی زیاتر لە سێ ملیار دینار بۆ بانكی پیشەسازی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 22-01-2023, 18:57
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئاشكرایكرد، بڕی (3,200,000,000) دینار بۆ لقێكی بانكی پیشەسازی لە بەغدا گەڕێنرایەوە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وئاماژەی بەوەكردووە : یەكێك لە قەرز وەرگرەكان بڕی قەرزەكەی (3,200,000,000) دیناری ڕادەستی لقی بانكی پیشەسازی كردووە لە گۆڕەپانی بەیروت، دوای ئەوەی داوای لە بانكەكە كرد بیگەڕێنێتەوە و جەختی لەوە كردەوە كە رێكارەكانی لێكۆڵینەوە و ئاشكراكردنی قەرزەكە بەو بڕە پارەیەی پێشتر ئاماژەی پێكراوە لە ساڵی 2016 دراوە بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی پێچینەوە وكەبسكردنی پاشماوە لە پارێزگای بابل، كە دەركەوتووە خەیاڵییە و هیچ ئامادەیییەكی لەسەر زەوی نییە، كە بووە هۆی ئەوەی داوای گەڕانەوەی بڕە پارەكە لە بانكەكە بكات، كە لە ڕاستیدا بەدەست هات.
    ڕوونیشیكردەوە : قەرزوەرگرەكە كە پارچە زەوییەكی سەر بە شارەوانی حللە بەكرێ گرتووە لە ساڵی 2017ەوە كرێی نەداوە، لەكاتێكدا شارەوانی هیچ ڕێوشوێنێكی نەگرتووەتەبەر بۆ وەرگرتنەوەی كرێ كەڵەكەبووەكان.
    شایانی باسە لە ناوەڕاستی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ دەستەی دەستپاكی ڕایگەیاند كە ستافەكەی لە بابل توانیویانە مەلەفی تاقیگەی ساختە لە پارێزگاكە كۆنتڕۆڵ بكەن.