حەیدەر محەمەد مەكیە وەك سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دەست بەكاربوو

ناوخۆ
  • 22-01-2023, 18:24
  • +A -A

    بەغداد -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە حەیدەر محەمەد مەكیە ئەركەكانی وەك سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی دەستبەكاربوو.
    دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیاداهاتووە : حەیدەر محەمەد مەكیە ئەمڕۆ یەكشەممە وەك سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی دەستی بە ئەركەكانی كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ماكیە دوای گەیشتنی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكان و ستافی پێشكەوتوو لە دەستەكە.
    هەروەها جەختیشی لە داڕشتنی پلان و ستراتیژەكان كردەوە، بەپێی پرۆگرامی حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەڵسانەوەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا و چارەسەركردنی هەڵەكانی پێشوو و بەرەوپێشچوون بە پرۆسەیەكی وەبەرهێنان هاوبەش لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی پێشكەوتوو شاهیدی دەبن، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق هەموو پێكهاتەكانی بۆ سەركەوتن لەم كەرتە گرنگەدا هەیە.
    سەرۆكی دەستەكەجەختیكردەوە بەپێی ڕاگەیەنراوەكە گرنگیی خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵی كادیرانی دەستەی سەرمایەگوزاری نیشتمانی لە ماوەی داهاتوودا، بۆ باشتركردنی واقیعی وەبەرهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەكانی بەردەم وەبەرهێنەران لە كەمترین كاتدا.