حەلبوسی و عامری جەخت لەسەر گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی دەكەنەوە

سیاسی
  • 22-01-2023, 18:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلفەتح جەختیان لە گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ چاویكەوت بەسەرۆكی هاوپەیمانی ئەلفەتح هادی ئەلعامری ،ئاماژەی بەوەدا كە كۆبوونەوەكە شایەتی پێداچوونەوە بە دیارترین پێشهاتە سیاسییەكان و هاوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و هاودەنگی لە بۆ سەركەوتنی كارەكانی حكومەت بۆ باشتركردنی واقیعی وڵات بوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد :جەختكردنەوە لەسەر پێویستی كاراكردنی ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ یاسادانانی یاسای گرنگ كە خواستەكانی شەقام بەدیبهێنێت و بەشداری بكات لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی ژێرخانی، ئاماژەی بەوەشكرد : هەر دوولا جەختیان لە گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023كردەوە بۆ بەشداریكردنی كاریگەرانەی لە گەیشتن بە گەشەپێدان و تەواوكردنی پڕۆژە گرنگەكان و پاڵپشتیكردنی ئابووری.