بەرلین – ا ه ع فرانك والتەر شتانمایەر سەرۆكی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی نیشاندا لە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان خۆرئاوا و روسیا، دەشڵێت هیچ متمانەیەك لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا نەماوە. سەرۆكی ئەڵمانیا ئەمرۆ بە رۆژنامەی "بیلدام زورتاگ"ی راگەیاند: سەباری نیگەرانیەكان لە زەهرخواردكردنی (سكریبال) سیخوڕی دوو لایەنە و ئاڵۆزبوونی قەیرانی سوریا، پێویستە رێگری لە ئاڵۆزبوونی پەوەندییەكانی نێوان روسیا و خۆرئاوا بكرێت. وتیشی سەرباری تێبینیەكانیان لەسەر فلادیمێر پۆتن، بەڵام رێگەنادەن گەلی روسیا ببێتە دوژمنی وڵاتانی خۆرئاوا.