حەلبوسی داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بەرامبەر توندڕەوەكان بوەستنەوە

سیاسی
  • 22-01-2023, 17:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرامبەر توندڕەوەكان بوەستنەوە لە بەرامبەر سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز لە سوید.
    حەلبوسی لە تویتێكدا دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە و ڕایگەیاند: ئێمە توندڕەویمان ڕەتكردەوە، شەڕمان لەگەڵدا كرد و خوێنمان ڕشت بۆ نەهێشتنی، هەروەها دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوەستێتەوە بەرامبەر ئەو توندڕەوانەی كە بە سوكایەتیكردن هەڕەشە لە ئاشتی جیهان دەكەن لەرێگەی سوكایەتی بەئایینەكان و كتێبە پیرۆزەكان.
    ناوبراو ووتیشی : بانگەوازێكی ڕاستەوخۆیە بۆ حكومەتی سوید كە ڕێگری بكات لە دووبارەبوونەوەی سووكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز و لێپرسینەوە لە تاوانبارەكە بكات و ڕێز لە هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان بگرێت.