عێراق ئیدانەی مۆڵەتی سوید دەکات بۆ سوتاندنی کۆپیەکی قورئانی پیرۆز

سیاسی
  • 22-01-2023, 16:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی دەسەڵاتدارانی سویدی كرد كە ڕێگەی بە توندڕەوێك داوە كۆپییەكی قورئانی بەرز بسوتێنێت.
    بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەركۆنە وشەرمەزاری توندی كۆماری عێراق دەردەبڕێت، بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید ڕێگە بە توندڕەوێك دەدات كۆپییەكی قورئانی پیرۆز لەبەردەم باڵیۆزخانەی كۆماری توركیا لە ستۆكهۆڵم بسووتێنێ، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم ڕووداوانە دەبێتە هۆی هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان دەورووژێنێ و بۆ ئەوان دەبێتە بێزاركردنێكی ترسناك .
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، وەزارەتەكە داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ وەستاندنی ئەو جۆرە كارە قبوڵنەكراوانە و ڕەتكردنەوەی هەموو جۆرە ڕق و كینە و توندڕەوی و لێپرسینەوە لە تاوانباران.