بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختی لە یەكگرتنی ڕیزەكانی نیشتمانی و پشتیوانی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاری خۆی كرد.
بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە ئەندامی پەرلەمان شێخ وەسفی ئەلعاسی میری هۆزی ئەلعوبێد كرد.
ڕەشید جەختیكردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە پێویستی یەكخستنی ڕیزەكانی نیشتیمانی و هاودەنگی و هەوڵی هاوبەش لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پاراستنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و كۆمەڵایەتی لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا بەشێوەیەك كە مافی هاووڵاتیان بپارێزێت و وپێداویستییەكانیان دابین بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامە وەزارییە گەورەكەی لە مەبەستەكەیدا كە ئامانجی باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری هاوڵاتیانە، هەروەها دەستپێكردنی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە، بەتایبەتی پڕۆژەی ژێرخانی بنەڕەتی.
لای خۆیەوە شێخ وەسفی ئەلعاسی پیرۆزبایی بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی كۆماری پێشكەش بە سەرۆك عەبدولەتیف ڕەشید كرد و پێشنیار وتێزەكان و ووتەكانی بەرز نرخاند.
ئەلعاسی جەختی لە گرنگی هاودەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی كرد.