بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی تیرۆریستێكی مەترسیداری ڕاگەیاند كە لە بەناو كەتیبەی شەهیدبوون و خۆكوژەكان لە نەینەوا كاری كردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی ئاژانسەكە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان ئەنجامداوە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەڵگەنامەكانی سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعش، جگە لە چڕكردنەوەی وردبینی مەیدانی تیایداگەیشتینە ئەوەی كە تیرۆریستێكی مەترسیدار كە كار بۆ بەناو (كتیبەی عامر ئیبن ئەلجەراح) دەكات دۆزرایەوە، كە تیرۆریستە خۆكوژەكان لەخۆدەگرێت كە ڕاهێنراون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو تیرۆریستە رایانسپاردبوو كە دوو كردەوەی تیرۆرستی لەبێجی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجام بدات ، بەڵام شكستیان هێنا، چونكە فشارێكی توندی ئەمنی لەسەر ئەو گروپانە بووە، هەروەها دانی بەوەداناوە كە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دیكەی ئەنجامداوە، دیارترینیان بەشداریكردنە لە هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو ڕێوشوێنە یاساییەكان بە شێوەی پێویست گیراوەتەبەر.