دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو چەتەی داعش لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 22-01-2023, 15:24
  • +A -A

    بەغداد -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی سەر بە چەتەكانی داعشی ڕاگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئەمنی لە سلێمانی.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی مەفرەزەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر-دەزگای تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دژەتیرۆر لە سلێمانی توانی یەكێك لە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی چەمچەماڵ لە سلێمانی دەستگیر بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تیرۆریستێكی دیكەی ناو چەتەكانی داعش دەستگیركراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی.