بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە كەنیسەی كلدان سووتاندنی كۆپییەكی قورئانی پیرۆز لەلایەن توندڕەوێكی سویدیەوە شەرمەزار كرد.
میدیاكانی پاتریارك كاردیناڵ لویس ڕافایل ساكۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كەنیسەی كلدان سووتاندنی كۆپییەكی قورئانی پیرۆز لەلایەن كەسێكی توندڕەوی سویدی لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە سوید شەرمەزار دەكات.
هەروەها ووتیشی : ئەم ڕەفتارە پێچەوانەی بەها مرۆیی و ئایینی و ئەخلاقییەكانە و هەستی ملیۆنان موسڵمان لە جیهاندا ئازار دەدات، هەروەها قسە و رق وكینەی ڕقاوی خراپ دروست دەكات، لەكاتێكدا كە جیهانەكەمان پێویستی بە ئاشتی مەدەنی هەیە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەوڵەتەكان دەبێ بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن بە ڕێزگرتن لە مافی هەر مرۆڤێك بۆ ئەوەی بە ئازادی ئیمانەكەیان جێبەجێ بكات،پێویستە هەنگاوی تۆكمە بنێن لە پاراستنی ئایینەكان و ڕەمزەكانیان و باوەڕداران پێیان، بڵاوكردنەوەی ڕۆحی خۆشەویستی و برایەتی لە نێوان پەیڕەوانی ئایینەكاندا ، بەرگریكردن لە هاوڵاتیان لە توندڕەوی و توندوتیژی، سزادانی تاوانباران بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات