سەرۆك وەزیران و دادگای فیدراڵی جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكەنەوە

سیاسی
  • 22-01-2023, 13:36
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جاسم محمد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی جەختیان لەسەر پرەنسیپی سەروەری یاسا و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات كردەوە، هاوكات جەختیان لەسەر پێویستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و بەرەنگاربوونەوەی بەڵای گەندەڵی كردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دادگای باڵای فیدراڵی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی دادگای باڵای فیدراڵی كرد و لەلایەن سەرۆكی دادگا دادوەر جاسم محەمەد عەبود و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی پێشوازی لێكرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : چەند دۆسیەك گفتوگۆیان لەسەر كرا، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان بە دادگای باڵای فیدراڵی و ڕۆڵی لە پاراستنی دەستوور و ماف و ئازادییە گشتی و تایبەتییەكان و جەختكردنەوە لەسەر پرەنسیپی سەروەری یاسا و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ڕێگەی دیموكراسییەوە  كە لە دەستووردا دیاری كراوە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا جەخت لەسەر پێویستی تێپەڕاندنی ئەو تەحەدایە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیانەی بەردەم گەلی عێراق و حكوومەتی ئێستای كراوەتەوە، هەروەها عێراق بە هۆی مێژووی خۆیەوە و بە هۆی توانا ئابووری و مرۆییەكانی، توانای ئەوەی هەیە بنیاتنانی دەوڵەتێكی بەهێز و مۆدێرن و مەدەنی كە لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون دابمەزرێنێت.
    لە میانی دیدارەكەدا هەردوو سەرۆك دووپاتیان كردەوە كە بەڵای گەندەڵی پێویستی بە نیازێكی نیشتمانی ڕاستەقینەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی، هەروەها گەلی عێراق بە بناغە ئەخلاقییەكانیەوە، توانای ئەوەیان هەیە بەسەریاندا زاڵبن، چونكە بەهاكانیان هەموو ئەو شتانە ڕەتدەكەنەوە كە دژایەتیان دەكات، بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانیانەوە بڕیاریان داوە دەوڵەتەكەیان بنیات بنێن.