دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەش لە دیالە لە دوو میحوەرەوە

ناوخۆ
  • 22-01-2023, 13:34
  • +A -A

    بەغداد -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە دوو میحوەرەوە، بە بەشداریی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی لە دیالە ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی و كۆنترۆڵكردنە ڕێگاكانی دزەكردنیان.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالەی حەشدی شەعبی تالیب ئەلموسەوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دیالە دەستیپێكرد و ئاماژەی بەوەشكرد :  كە ئۆپەراسیۆنەكە لە دوو میحوەرەوە دەستیپێكردووە، یەكەمیان هێڵی دابڕان و گەمارۆدان و لە كەناری باكووری لێواری ڕووباری دیالە دەستپێدەكات، بە تایبەتی لە گوندی ئەلڕەسووڵەوە و لە گوندی ئەلوەشاع بۆ پشكنینی دارستان و باخەكانی تەنیشت لێواری باكووری ڕووباری دیالە، بە بەشداری هێزەكانی لیواكانی (23، 110، 63 ، 24).
    ئەلموسەوی ووتیشی : میحوەری دووەم هێڵی دابڕان و گەمارۆدان، كە لە باكوری پڕۆژەی ڕووباری خالسەوە دەستپێدەكات، لە گوندی ئەبو نەمر و گوندەكانی ئەلكۆتی و گوندی ئەلجیایلەدا تێدەپەڕێت ، بە بەشداری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاست، لیوای 11، و هێزێك لە لیوای 10، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕافیدەین، لیوای 4، و فەوجەكەی كۆماندۆ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە بۆ حەشدی شەعبی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەدواداچوونە بۆ پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی و كۆنترۆڵكردنی ڕێڕەوی دزەكردنی توخمە تیرۆریستییەكان بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتیدا.