بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی ڕاگەیاند، كە زیاتر لە (400) هەزار حەبی مادەی هۆشبەری لە نەینەوا لەبەردەستدا بوو.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای ئەمنی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوە كردووە : مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بابل توانیان و دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەینەوا و بە هەوڵی هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری بۆ تۆڕێكی مەترسیداری بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان هەڵبوەشێننەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : باندەكە پێكهاتبوون لە 3 كەس لە پارێزگای نەینەوا، لەوێدا ڕاكێشران بۆ بۆسەیەكی ورد بۆ شاری حللە و دەستیان بەسەر زیاتر لە (400) هەزار حەبی مادەی هۆشبەردا گیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوای لێپرسینەوە لەگەڵ ئەندامانی تۆڕەكە، دانیان بەوەدا ناوە كە حەبی مادەی هۆشبەریان لە پارێزگا جیاوازەكانی ناوەند و باشوور دابەشكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : وتەكانی تۆمەتباران بەپێی پێویست تۆماركراون و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.