نرخی دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییەكان سەقامگیرە

ئابوری
  • 22-01-2023, 11:06
  • +A -A

    بەغداد -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار سەقامگیری بەخۆیەوە بینی لە بازاڕە ناوخۆییەكان.
    نرخی 100 دۆلار بە 162 هەزار و 200 دینارە، نرخی كڕینی دۆلار بە 162 هەزار دینارە.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا ) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.