بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی هەڵكوتانە سەر و گەڕان و پشكنینی لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : هێزێك لە لیوای نۆیەم لە هێزەكانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە پاراستنی ئاسایشی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگاكەیە لەڕێگەی بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی داعش و نەهێشتنی مۆڵگەكانیان.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه