بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی ،پرۆسەی دابینکردنی هێلکە و مریشک و ئاردی بە نرخێکی پاڵپشتیکراو ڕاگەیاند، بە ئامانجی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕدا، کە لە سبەینێ یەک شەممەوە دەست پێدەکات.
لەوبارەیەوە "محەممەد حەنون" وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی، بۆ کەناڵی "عێراقیە نیوزی"کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە ڕاگەیاند" دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی کە هاوکاری پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە،وەزارەت ڕێوشوێنی گرتەبەر بۆ دیاریکردنی ناوی ئەو کەسانەی کە سوود مەندبونەکە دەیانگرێتەوە،لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەی ئەو کەسانە 5 ملیۆن و 100 هەزارە کە بڕیارەکە دەگرێتەوە.
راشیگەیاند"پاڵپشتییەکە لە شێوەی ئەو خۆراکانەیە کە وەک بڕێکی زیادکراو بۆ ئەو بەشەخۆراکەی کە ئەو خێزانانە وەریدەگرن، کە بریتین لە "ڕۆن و ئارد و چا و شیر و شەکر.
"حەنون" لە درێژەی قسەکانیدا وتی "دوای کۆتایی هاتنی بەدواداچونی کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار داواکار بۆ مووچەی پاراستن، ئەوانەی وەردەگیرێن دەخرێنە ناو پشکی زیادەوە، و کۆی ژمارەی ئەوانەی کە دەیانگرێتەوە ڕەنگە لە 7 ملیۆن نزیک بێتەوە.
"حەنون" دووپاتیشی کردەوە" کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی پڕن لە کەلوپەلی خۆراک و بەردەوامن لە دابینکردنی، و دابەشکردنی بەشە زیادەکە بەسەر ئەو خێزانانەی کە دەیگرێتەوە، لە چوار چێوەی یاسای ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی شتومەک دەکات.
وتیشی "وەزارەتی بازرگانی، لە ڕێگەی بریکار و کۆگاکانییەوە، دەستیکردووە بە دابینکردنی کەرەستەی سەرەتایی بۆ هاووڵاتیان، وەک هێلکە بە نرخی 4 هەزار و 750 دینار، هەروەک ئاردی بە نرخی 40 هەزار دینار بۆ هەر کیسێک دیاریکردوە ،و ئەم نرخانەش جێگیرن و لە سبەینێوە جێبەجێ دەکرێن.
هەروەک لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی"ئەمە بە ڕێککەوتن لەگەڵ کەرتی تایبەت جێبەجێ دەکرێت،و خەڵک دەتوانێت ئەو دوو بەشە خۆراکە بەو دوو نرخە لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی بکڕێت. "حەنون" ئاشکراشیکرد " ئامانج لەمە ئەوەیە کە نرخێکی قبوڵکراو بەدەستبێت ، هەروەک جگە لە هێلکە و ئارد ، مریشکیش دابین دەکرێت،بە نیوەی ئەو نرخەی کە ئێستا لە بازاڕی ناوخۆییدا پێشکەش دەکرێت،دواتر کەرەستەی دیکە زیاد دەکرێت.