بەغداد/ INA
لەدڕێژەی سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه" نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، له‌گه‌ڵ" محه‌مه‌د حه‌لبووسى" سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه.
لەراگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەوڵی عێراقی (INA) هاتوە، تیایدا باس لەوەدەکات " کە لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات خرایە به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سەر گرنگيى پشتگيرى له حكوومه‌تى عێراق کردوە،بۆ سه‌ركه‌وتن له جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ئەو ڕێككه‌وتنە سياسيى کە لەکاتی پێكهێنانى حكوومه‌ت ئە‌نجامدراوە،كە ئەویش ده‌ركردنى ژماره‌يه‌ك ياسا له خۆی ده‌گرێت.