سودانی رێنماییدا بۆ پلان و ئامادەکاری داهاتوو لە پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ مۆندیالی داهاتوودا

سیاسی
  • 21-01-2023, 21:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،رێنماییدا بۆ ئامادەکاری لە پلانی داهاتوو بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە جامی جیهانی داهاتوودا.
    لە میانی وتارێکدا بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی ، بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە یارییەکانی کەنداو 25،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە "سودانی " ڕایگەیاند"دەوڵەتی عێراق سەلماندی کە توانای میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکانی هەیە، هەروەک سەرکەوتنی جامی کەنداو ٢٥ و ئامادەکاریەکانی سەلمێنەری ئەوەن.
    "سەرۆک وەزیران" ئاماژە بەوە دەکات " کە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە پاڵەوانێتی جامی کەنداو ٢٥، وێنەیەکی یەکگرتوویی جەماوەری بەدەستهێنا. 
     "سوودانی " ڕوونیشیکردەوە"حکومەت گرنگییەکی زۆر بە کەرتی وەرزشی و تیپی تۆپی پێی نیشتمانی دەدات، جگە لەوەی پاڵپشتی سەرجەم کەرتەکانی تری وەرزشی دەکات.