بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داواکراوی ، بەپێی ماددەی 4 ی تیرۆر ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تيايدا هاتووه "بە هەوڵێکی زۆری هێزێکی هەواڵگریی لە فیرقەی چواردەی (هەواڵگری و ئاسایش )و بە هاوکاریی هێزێکی هەواڵگری لە لیوای 96 ،لە بۆسەیەکدا لە ناحیەی "زاب "ی سەر بە قەزای حەویجە، دوو تیرۆریستی داواکراو ، کە لەلایەن دەستەڵاتی دادوەری داواکارابوون ،بەپێی بڕگەکانی مادەی (4 تیرۆر) دەستگیرکران.
بەیاننانەکە ئاماژەی بەوەشکرد" هیزەکە توانیویانە پێشتر ، ژمارەیەک لە ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیربکەن، و ڕادەستی لایەنی داواکار بکەن.