وەزارەتی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی ئەنجامدەدات بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی یاری بە نرخی ئاڵوگۆری دۆلار دەكەن

ئەمنی
  • 21-01-2023, 19:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ شەممە، جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانە راگەیاند كە یاری بە ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلارەوە دەكەن.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی ئابووری، رۆژانە چاودێری سەرپێچیكارانی یاسا و ئەو كەسانەی كە مەرجەكانی پرۆسەی ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلار دەكەن و یاری بە نرخەكان دەكەن، بەپیچی یاسا لێپسینەوەیان لێدەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشدا: دەزگا ئەمنییە تایبەتەكان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاكان ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیركردنی دەستكاریكەرانی نرخی ئاڵوگۆری دۆلار لەدەرەوەی مەرج و ڕێنماییەكان و هەروەها خاوەنی دوكانی ئاڵوگۆڕی بێ مۆڵەت.
    وتیشی: ئەم ئۆپەراسیۆنە خاوەنی ئەو كۆمپانیایانەی نەكردە ئامانج كە بە شێوەیەكی یاسایی مامەڵە دەكەن و دوور لە پێشبینیەكان كە بژێوی هاوڵاتیان بە ئامانج دەگرێ و هەروەها بەقاچاغبردنی دۆلار و سەرلێشێواوكردنی بازاڕ.