هەولێر –INA
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند بەبۆنەی بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی جامی كەنداوی عەرەبی لەلایەن هەڵبژاردەی عێراق، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراق و جەماوەر و گەلانی عێراق دەكەین.
لە راگەیندراوێكی پارێزگای هەولێر كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە : "بەبۆنەی بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی جامی كەنداوی عەرەبی لەلایەن هەڵبژاردەی عێراق، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراق و جەماوەر و گەلانی عێراق دەكەین".
خۆشناو رایگەیاند، بەم بۆنەیەوە ڕۆژی دوشەممە 23ی ئەم مانگە كاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری بە ئاهەنگێك پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێت".