نێچیرڤان بارزانی: دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكانی عیراق بەپێی دەستوور دابینبكرێت

سیاسی
  • 21-01-2023, 17:11
  • +A -A

    بەغدا -INA
    سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكانی عیراق بەپێی دەستوور دابینبكرێت.
    پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراقی و ساڵیادی شەهیدكردنی محەمەد باقر حەكیم كرد.
    هەروەها وتیشی" ئێمە لە هەرێمی كوردستان لە ڕوانگەی جێبەجێكردنی دەستوورەوە، هەروەها لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی فیدراڵی عێراق، پشتیوانیی خۆمان بۆ سەرۆكوەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی دووبارە دەكەینەوە".
    ئاماژەی بەوەكرد "دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بكرێت، بە شێوەیەكی راستەقینە و بە كردەوە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق فیدراڵی بێت".
    سەرۆكی هەرێمی كوردستانی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد "هەوڵ دەدات زەمینەی دانوستاندن و ڕێككەوتن بۆ كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی دروست بكات".
    بارزانی لە درێژەی وتارەكەی وتی "ئێمە لە عێراق خاڵی هاوبەشمان زۆرە كە كۆماندەكاتەوە. بنەمای هاوبەش هەیە بۆ پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن و پێكەوەكاركردن. ئارەزووی ڕاستەقینەی هەموو عێراقییەكان پێكەوەبوونێكی یەكسانە".