سەرۆكی حكومەت بڕیار دەدات بە دابەشكردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون لە بەغدا بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی

سیاسی
  • 21-01-2023, 16:56
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بڕیاری دا بە دابەشكردنی نیشتەجێبوون لە بەغدا بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی كرد، كە پاڵەوانی پاڵەوانێتی كەنداوی بەسرە 25یان بەدەستهێنا ، و خوانێكی نیوەڕۆیان بۆ ڕێزلێنانیان سازكرد، بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی.لەگەڵ ئەندامانی كابینە و ڕاوێژكاران حكومەت.
    ئاماژەی بەوەشكرد، سودانی سەركەوتنی شایستەی هەڵبژاردەی نیشتمانیی لە پاڵەوانێتییەكەدا بەرز نرخاند، هەروەها ستایشی ئاستی باش و وەرزشی بەرزی كرد كە یاوەری یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بوو لە هەموو ئەو یارییانەی كە لەماوەی پاڵەوانێتییەكەدا ئەنجامیاندا.
    سودانی ئاماژەی بە "هەوڵەكانی وەزارەت و پارێزگاكان بەگشتی، و هەوڵەكانی پارێزگاری بەسرە لەگەڵ خەڵكەكەی و ئیدارەكەی و پارێزگارەكەی كردووە، كە هەوڵێكی ناوازەیان پێش پاڵەوانێتییەكە و لە كاتی پاڵەوانێتییەكەدا داوە، " ستایشی "هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان لە دابینكردنی ئاسایش، هەروەها ستایشی هاندەرانی كرد كە باشترین پاڵپشت و بەشداربوو بوون لە سەركەوتنی پاڵەوانێتییەكە."
     جەختیشی لەوە كردەوە، "حكومەت بڕیاریدا هەموو مەرجەكانی پاڵەوانێتییەكە جێبەجێ بكات و ئەم شایستەییە گرنگە جێبەجێ بكات، وەزارەتی لاوان و وەرزشی ئاڕاستەكرد بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی لە پەیوەندی لەگەڵ كەرتی وەرزشی، هەروەها ئیرادەی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە هەڵبژاردەی نیشتمانی دوای ئەوەی تیپی تەكنیكی پلانێك دەخاتە ڕوو لەگەڵ هێڵی كاتی بۆ سوودەكانی داهاتوو، بەتایبەتی جامی ئاسیاو و پاڵاوتنەكانی مۆندیال".
    ڕوونیشی كردەوە، " لەگەڵ ئەو دەستكەوتە وەرزشییەی كە ئەمڕۆ بەدەست هات، پێداچوونەوە و فراوانكردنی ئەو ئامانجانەی لە میحوەری وەرزشی دانراون لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدا دەبێت، هەروەها ئامادەكردنی پلان بۆ ئامادەكردنی سەرجەم پێداویستیەكانی واقیعی وەرزشی". جەختیشی لەوە كردەوە كە "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕێز لە یاریزانانی هەڵبژاردەكەمان بگرێت كە براوەی كەنداوی بەسرە 25 بە دابەشكردنی زەوییە نیشتەجێبوون لە بەغدا، و پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ هەموو یاریزانان."