بەغداد/INA هندرێن مکی
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندکە جووڵەیەک لەئاراداهەیە بۆبەستنی گرێبەندی نوێ لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.
وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی جهاددیوان بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاندکە لەگەڵ هەموو وڵاتانی کەنداو ڕێککەوتن هەیە و هەموو فڕۆکەکانی کەنداو لە فڕۆکەخانەکانی عێڕاق دەنیشنەوە تەنها کوەیت نەبێت و لەداهاتووشدا ڕێککەوتن لەگەڵ کوێتیشدا دەبێت.
دیوان وتیشی کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی کاردەکات بۆ بەستنی گرێبەند لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، سەرجەم فڕۆکەکانی سعودیەو میرنشینەکان و عومان و قەتەڕ گەشتی بەردەوامیان بۆ عێڕاق هەیە.