لێژنەی یاسایی : پێش کۆتایی ئەم مانگە بودجە دەگاتە پەڕلەمان

سیاسی
  • 21-01-2023, 15:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA محمد تاڵبی
    ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمان عارف حمامی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە بودجە پێش کۆتایی ئەم مانگە دەگاتە پەرلەمان.
    حەمامی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕوونی کردەوەکە پڕۆژە یاسای بودجە
    پێش کۆتایی ئەم مانگە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
    ئاماژەشی بەوەدا کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی دا لەسەر دیاریکردنی لێژنەکانی پەرلەمان و لە هەفتەی داهاتووشدا دەنگ لەسەر سەرۆکی لێژنەکانی پەرلەمان دەدرێت، هەروەها لێژنەی یاسایی پەرلەمان چەندین پڕۆژە یاسا دادەڕێژێت لەوانە پڕۆژەیاسای دڵنیایی کۆمەڵایەتی ویاسای خانەنشینی و یاسای موختارەکان.
    ئەمەو ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاندبوو کە دارایی گشتی بەردەوامەلەخەرجیەکان بەپێی یاسای خەرجکردنی 1/12ی خەرجیە گشتیەکانی ساڵی پێشوو ئەویش بەگوێرەی مادەی 13/ یەکەم لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵی ژمارە 6 ی ساڵی 2019 ی هەموارکراو.