بەغداد/INA
وەزیری دەرەوە فواد حوسین ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوە کردەوەکە بارودۆخی ئەمنی عێڕاق لەباشیدایەوداعشیش مەترسی نەماوە.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوادحسین
لەپەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس چاوی کەوت بە
وەزیری دەرەوەی نەمسا الکساندر شالنبێرگ و لەدیدارێکدا باسیان لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد و گفتوگۆشیان کرد دەربارەی ئاوارەکان .
فواد حسین سوپاسی وەزیری دەرەوەی نەمسای کرد بەبۆنەی کردنەوەی باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغدای پایتەخت وداواشی لێکرد کەسەردانی عێڕاق بکات و ئاماژەشی بەوەکرد کە حکومەتی ئێستا متمانەی پەرلەمانی بەدەست هێناوە، جەختیشی لەوەکردەوەکە هێزێکی دارایی لەعێڕاقدا هەیە لەدەرەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئەمەو وەزیری دەرەوەی نەمسا ڕوونی کردەوەکە وڵاتەکەی کێشەی زۆربوونی پەنابەرانی هەیە و هەروەها پەنابەرانی ئۆکڕانیش ڕوولەزیادبوونن و نەمسا خوازیارە
کە لەمڕووەوە ڕێککەوتنێک لەگەڵ عێڕاقدا سازبکات.