شەترەنجی خانزاد هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە خەونەكان بكاتە راستی

سیاسی
  • 21-01-2023, 14:50
  • +A -A

    هەولێر - INA
    یانەی شەترەنجی خانزاد هەموو توانا و هزر و لۆژیكی كردۆتە كار بۆ ئەوەی خەونە گەورەكەی بەدی بێنێت و بیكات بە راستی حاشا هەڵنەگر،بۆ ئەوەی شەترەنج ببێتە ئەمری واقیع تا لەناوەندەكانی خوێندن ببێتە وانەیەكی گرنگ و گرنگی پێدراوی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان.
    بۆ ئەم مەبەستەش شاندێكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد بەسەرۆكایەتی سەرۆكی یانە (د.دلزار حەمە ساڵح) و پشتیوان ئەحمەد شێخ حەمەد سەرۆكی فەخری یانەی خانزاد و عەبدولعزیز ئەسود كارگێڕی یانە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنیان لەشاری هەولێر كرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی مامۆستاحەسن سەرتیپ پێشوازییان لێكرا.
    پاشان باس لە هەنگاوە بەردەوامەكان و پێشنیار وبەبەرنامەكردنی وانەی شەترەنج كرا بەرباس و گفتوگۆ و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە كە پەرەبیدان بە بابەتی خویندنی وانەی یاری شەترەنج لە قوتابخانەو پەیمانگاكانی وەرزشی سەربەوەزارەتی پەروەردەودەستەی پەیمانگاكانی سەربەهەریمی كوردستان.
    لەكۆتایش بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنیان مامۆستاحەسن سەرتیپ وێڕای پێشوازی گەرم وگفتوگۆی جدی لەسەر تەوەرەكە،پێیان هەنگاوێك وخواستێكی گرنگ بوو،هەروەها باسیان لەكاركردن بۆ ئەم تەوەرە پێوویستی بەهاریكاری هەموو لایەك هەیە.