بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان كرد، هاوكات خوانێكی نیوەڕۆی بۆ ڕێزلێنانیان سازكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان كرد، كە توانیان ببنە پاڵەوانی جامی كەنداو بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی كەنداوی بەسڕە بەدەست بێنن.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆكی حكومەت بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران و ڕاوێژكاران، خوانێكی نیوەڕۆی بۆ ڕێزلێنانیان سازكرد.