كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لە سعودیە دەستیپێكرد

  • 15-04-2018, 00:00
  • +A -A

    تایبەت – ا ه ع ئەمرۆ یەك شەممە، 29 هەمین كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی دوای گەیشتنی سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی بۆ شاری زەهرانی سعودیە دەستیپێكرد لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: سەلمان بن عەبدول عەزیز پادشای سعودیە پێشوازی لەسەرۆكی وڵاتان كرد. وتیشی: لە كۆبوونەوەدا تاوتوێی چەند دۆسیەیەكی گرنگ دەكرێت لەپێش هەموشیانەوە روداوەكانی سوریا و یەمەن و فەلەستین، راشیگەیاند ئاسایش و ئاشتی و ریشەكێشكردنی تیرۆر لە ئەولەویەتی كارەكانی كۆبونەوەكە دەبێت.