كەش و هەوا: تەم و دابەزینی پلەی گەرما

ناوخۆ
  • 21-01-2023, 13:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دروستبوونی تەم و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
     لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دۆخی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست، كەشوهەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و تەمێكی سووك كە دەبێت و دواتر وردە وردە نامێنێت، هەروەها سەبارەت بە ناوچەی باكووریش، كەش و هەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی بەشی باشوور ڕوونە لەگەڵ هەندێك هەور، چونكە تەم لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی خۆی دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، وپلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەو پلەكانی گەرمایە كە دوێنێ لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات تۆماركرا، ئاماژەی بەوەشكرد : بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، كەركوك، دیالە، بابل، واست، دیوانیە، میسان و موسەننا 19، و دهۆك، هەولێر، موسڵ، ئەنبار و بەسڕە بەرزترین پلەی گەرما تۆماركراوە كە 18 پلەیە و كەربەلا 12پلەیە ،نەجەف، ناسڕیە و سەڵاحەدین دین 20پلەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەش و هەوای ناوەراست ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور و تەم لە بەیانی زوودا كە وردە وردە نامێنێت، هەروەك بۆ ناوچەی باكور، كەشوهەوا ڕوون دەبێتەوە و تەم لە بەیانی زوودا دەبێت و وردە وردە نامێنێت، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەور دەبێت و تەمێكی سووك دەبێت كە وردە وردە نامێنێت، و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەش و هەوای ناوچەی ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، بەو پێیەی تەم لە بەیانی زوودا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، بەو پێیەی تەم دروست دەبێت لە بەیانی زوودا و وردە وردە نامێنێت،پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن، هەروەها بۆ ناوچەكە كەش و هەوا روون دەبێت بۆ نیمچە هەور، بەو پێیەی لە بەیانی زوودا تەم دروست دەبێت، كە وردە وردە نامێنێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە هەموو ناوچەكانی وڵات .
    ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ تەمێكی سوك كە وردە وردە نامێنێت، هاوكات ناوچەی باكور روون بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تەمێكی سوك كە وردە وردە نامێنێت، هاوكات كەشوهەوای دەڤەری باشووریش روون دەبێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ تەمێكی سووك كە وردە وردە نامێنێت،پلەكانی گەرما كەمێك كەم دەبێتەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
     ئاماژەی بەوەشكرد : بارودۆخی كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست كەش و هەوا روون دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەك بۆ ناوچەی باكور، كەشوهەوا روون بۆ نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەی باشووریش دەبێت ساماڵ بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك دادەبەزن.