بارزانی: بەغدا بەهێزتر دەبێت ئەگەر عێراقییەكان هەموو مافەكانیان بەدەست بهێنن

سیاسی
  • 21-01-2023, 12:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە بەغدا بەهێزتر دەبێت ئەگەر عێراقییەكان هەموو مافەكانیان بەدەست بهێنن.
    بارزانی لە رێورەسمی فەرمی یادی شەهیدبوونی محەمەد باقر ئەلحەكیم كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئەلحەكیم كە لەڕێگەیەوە یادی ڕۆژانی خەباتی هاوبەش دژی دیكتاتۆریەت بە بیرمان دێنیتەوە
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستە مافی پێكهاتەكان بەپێی دەستوور دەستەبەر بكرێت، جەختیشیكردەوە پشتیوانی سەرۆكوەزیران دەكەن لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی حكومەت.
    هیوای خواست بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتننامەی پێكهێنانی حكومەت ، ئاماژەی بەوەشكرد : كاتی گونجاوە بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان و گەڕاندنەوەی ڕۆڵی عێراق لە ناوچەكەدا.
    جەختیشی كردەوە : بەغدا بەهێزتر دەبێت ئەگەر عێراقییەكان هەموو مافەكانی خۆیان بەدەستبهێنن، هەروەها دەبێت بە گیانێكی هاوبەش و فرە نەتەوەیی و تائیفی كاربكەین و ئەمەش نیشانەی بەهێزی عێراقە، هەروەها بارزانی ووتیشی : كات و دەرفەتمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین كار لەسەر چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكەین.