نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران: بەئاهەنگی جەماوەری پێشوازی لەهەڵبژاردەی نیشتیمانی دەکرێت

سیاسی
  • 20-01-2023, 19:22
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی تلردووە ڕاگەیاند: بەئاهەنگی جەماوەری پێشوازی لەهەڵبژاردەی نیشتیمانی دەکرێت.
      هەروەها وتی: پاش کەمێکی تر، لەدوایی دەستکەوتە وەرزشیە مەزنەکەیان، وبردنەوەی قارەمانی کەنداو 25، کەشاری بەسرای فەیحا لەئامێزی گرتبوو، یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بۆ تۆپیپێی دەگەنە بەغدای پایتەخت.
    بەئاهەنگ وپێشوازیکردنێکی جەماوەری عێراقی گەورە، پێشوازی لەهەڵبژاردە،  شێرەکانی رافیدەین لەفڕۆکەخانە تا گۆرەپانی ئاهەنگە گەورەکان لەناوەراستی بەغدا دەکرێت.
    هەروەها سبە رۆژی شەممە، وەکو ئاهەنگێک وڕێزلێنانێک بەبۆنەی سەرکەوتنە مەزنەکەیان کەپێشکێش بەعێراق وخەڵکە جوامێرەکەی کردووە، ولەڕێورەسمێکی فەرمیدا لەلایەن بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشوازی دەکرێن.