سەید سەدر پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی كرد بۆ بەدەستهێنانی جامی كەنداو ٢٥

سیاسی
  • 19-01-2023, 22:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدری پیرۆزبایی لە عێراقییەكان كرد بۆ بردنەوەی نازناوی جامی كەنداو لە لایەن هەڵبژاردەی نیشتمانیەوە
    سەید سەدرلە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت تێیدا، نووسیوێتی، پیرۆزبایی لە گەلەكەمان و هەڵبژاردەی عێراقی دەكەین بۆ سەركەوتنە گەورەكەیان لە یاری كۆتایی جامی كەنداوی عەرەبی 25 كە سەر خاكی عێراق بەرێوەچوو تۆماریان كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هەروەها سوپاسی هەموو ئەو تیپە عەرەبیانە دەكەین كە لەگەڵمان بەشداربوون لەم پاڵەوانێتییەدا، كە عێراقی هێنایەوە ناو ڕیزەكانی عەرەبی بە جلێكی نوێی پڕ لە خۆشەویستی و ئارامییەوە. بەخێربێن ئەی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، بۆ عێراقی عەرەبییەت ."