مالكی و وەزیری داد تاوتوێی بەهێزكردنی هەوڵەكانی حكومەت دەكەن لە جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاری

سیاسی
  • 19-01-2023, 21:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالكی، لەگەڵ خالد شوانی وەزیری داد باسیان لە ڕێگاكانی بەهێزكردنی هەوڵەكانی حكومەت كرد لە جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاری.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی داد، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە: "خالد شوانی وەزیری داد، لە نوسینگەی فەرمی خۆیدا لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالكی كۆبووەوە".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هەوڵەكانی حكومەت كردووە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاری و باشتركردنی باری دادپەروەری و خزمەتگوزارییە یاساییەكان".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تاوتوێی میكانیزمی پراكتیكی كرا بە مەبەستی ئەنجامدانی چاكسازیی كارگێڕی و دارایی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بە ئامانجی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان".