بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، پشتڕاستی كردەوە كە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای لێكنزیككردنەوەی بۆچوونی وڵاتانی دراوسێ و پەسەندكردنی پرەنسیپی گفتوگۆیە.
وەزارەتی دەرەوە، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیداهاتووە، كە "حوسێن لە پەراوێزی كۆنفرانسی ساڵانەی داڤۆس پێشوازی لە وۆپكە هۆكسترا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا كرد، و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كرد لە نێوان هەردوو وڵات و كۆمەڵێك پرسی ناوچەیی كە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن”.
راگەیندراوەكەی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشكرد، "حوسێن ڕوونكردنەوەیەكی كورتی سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دا ، جەختیشی لەوە كردەوە كە "حكومەتی عێراق گرنگی بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی ئابووری عێراق دەدات، لەسەر بنەمای ئەو دۆخە داراییە باشەی كە عێراق چێژی لێوەردەگرێت بە ئامانجی دابینكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان و پێویستی وەبەرهێنانی ئەزموونەكانی هۆڵەندا لە بوارەكانی كشتوكاڵ و ئاودا، چونكە هۆڵەندا ئەزموونی لەم دوو بوارەدا هەیە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق لەماوەی پێنج دەیەی ڕابردوودا بە چەندین شەڕ و ئازاردا تێپەڕیوە، هەروەها سیاسەتەكەی گۆڕانی ڕیشەیی بەسەردا هاتووە لە دوای ساڵی 2023، دامەزراندنی سیستمێكی دیموكراسی و كراوەیی بەڕووی وڵاتانی ناوچەكە و جیهاندا".