لیوا ڕەسووڵ: ئەوە كەسانەی تەقە بكەن فەرمانی ڕوون هەیە بۆ دەستگیركردنیان

ئەمنی
  • 19-01-2023, 20:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، دەركردنی فەرمانی ڕوونی پشتڕاستكردەوە بۆ دەستگیركردنی هەركەسێك كە هەوڵی تێكدانی ئاسایش و تەقە بكات لە دوای كۆتایی یاری هەڵبژاردەی عێراق و عومان .
    لیوا ڕەسووڵ، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، " ئاین و رێنمای مەرجەعیەت و بەها ئەخلاقییەكان تەقەكردنیان قەدەغە كردووە چونكە زیان بە كەسانی دیكە دەگەینێـت و ژیانیان بەبێ تاوان لەناودەبات ، و بەوردی چاودێری ئەوە دەكەین كە هەندێك كەس بە شێوەیەكی نایاسایی ئاهەنگ بگێڕن تەقەكردن بەئاسماندا لە بۆنە جیاوازەكاندا”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، هاوكات لەگەڵ یاری كۆتایی جامی كەنداو بیست و پێنجەمین دەركردنی فەرمانی ڕوون بۆ هێزە ئەمنییەكان پشتڕاست دەكەینەوە بۆ دەستگیركردنی هەركەسێك كە داوای لەخۆی كردبێت هەوڵی تێكدانی ئاسایش و تەقەبكات لەكاتی كۆتاییهاتنی یارییەكان ، بەو پێیەی هێزە ئەمنییەكان دەستیپێكردووە بۆ جێگیركردنی مەفرەزەكان بە جلوبەرگی مەدەنی و سەربازییەوە لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات و بەكارهێنانی تواناكان بۆ دەستگیركردنی ئەوە كەسانەی كە هەوڵی تێكدانی ئاسایش بكەن.
    و لە درێژەی قسەكانیدا، "داوا لە هاووڵاتیان دەكەین، هاوكاری تەواو لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بكەن بۆ بنبڕكردنی ئەو دیارە ناشرینە دوور لەشارستایینە.