مەندەلاوی: هەوڵدەدەین تەرخانكردنی دارایی لە بودجەدا زیاد بكەین بۆ پاڵپشتیكردنی دراما و بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی

سیاسی
  • 19-01-2023, 17:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، دووپاتیكردەوە هەوڵی زیادكردنی تەرخانكردنی دارایی لە بودجەدا بۆ پاڵپشتیكردنی دراما و بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە نوسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە سەرۆكی سەندیكای هونەرمەندانی عێراق ( جەبار جودی)، و كۆمەڵێك ئەستێرەی هونەری، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار (حوسێن عەرەب) ".
    موحسین مەندەلاوی جەختی لە "پێویستی پاڵپشتیكردنی دراما و بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی لەڕێگەی زیادكردنی تەرخانكردنی دارایی لە ڕەشنووسی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ، و پەرۆشی ئەنجومەن بۆ پشتگیریكردنی هونەرمەندان و پاراستنیان و گەرەنتیكردنی مافەكانیان".