سەرۆكی كۆمار: پلانمان هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی پڕۆژەكانی نەوت و گاز

سیاسی
  • 19-01-2023, 17:10
  • +A -A

    داڤۆس - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە پلان هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی پڕۆژەكانی نەوت و گاز، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی هاندان و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت كردەوە.
    ڕەشید لە میانی دانیشتنی دیالۆگدا لە چوارچێوەی چالاكییەكانی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس لەژێر ناونیشانی "داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت تێیدا رایگەیاند: "عێراق لە ڕابردوودا بەدەست شەڕەكانەوە زەرەرمەند بوو، ململانێكان، تیرۆر، سزاكان و شەڕكردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ"، جەختی لەوە كردەوە كە "عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە، و سەلامەتتر بووە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق سوودی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەرگرتووە"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "حكومەت جدییە لە جێبەجێكردنی بەرنامەكانی".
    ئاماژه ی به وه دا كه "پرۆگرامه نوێیه كه ی حكوومه ت له سه ڕ دوو لایه ن دامه زراوه ، یه كه میان ده ستبه جێه كه بریتیه له جێبه جێكردنی پڕۆژه ی ده ستبه جێی په یوه ندیدار به ته ندروستی و نیشته جێبوون و په ڕوه ڕده وه و دووه میشیان پڕۆژه ی ستراتیجیه ، له نێویشیاندا پڕۆژه ی نه وت و غاز". بە ئاماژەدان بەوەی "عێراق ڕۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، و خواستێك هەیە بۆ زیادكردنی بڕی نەوت و سودمەندبوون لەو غازە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "پڕۆژەی گەورە مەبەست هەیە كە پەیوەندی بە درێژكردنەوەی پڕۆژەی فاوەوە هەیە كە پەیوەستە بە بۆری نەوت و هێڵی ئاسن و ژمارەیەك پڕۆژەوە، هەروەها پڕۆژەی پەیوەندیدار بە كشتوكاڵ وەك پەین هەیە"، ڕوونیشیكردەوە "هەموو ئەو پڕۆژانە لە قۆناغی ئامادەكاریدان". هەروەها هیوا خواست بوو كە "هاوكاری نێودەوڵەتی لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانەدا هەبێت، هەروەها بابەتەكە تەنها لە عێراقییەكاندا سنووردار نەبێت، بەو پێیەی عێراق پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتی و وەبەرهێنانی بیانی هەیە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆمپانیای فرەنەتەوەیی هەن كە لە ئێستادا لە عێراق كاردەكەن، و دەكرێت ئەمە فراوانتر بكرێت بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەكە بگرێتەوە و سوودەكان لە نێوان ئەو وڵاتانەدا هاوبەش بكەن".