هەولێر _INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە٩/ ٢٠٢٣/١/سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان كۆبوونهوهيهك لهگهڵ شاندێكى سهربازيى ئهمهريكا ئەنجادا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتیی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان و به ئامادبوونى نوێنەرانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمى كوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوهيهك لەگەڵ گرووپی ڕاوێژکاريی سەربازیی ئەمهریکا، نوێنەری نووسینگەی ئەمهریکا بۆ هاوکاريی ئەمنيی عێراق، ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگريی ئەمهریکا و یەکەی سیاسی و ئابووری لە کونسولخانەی ئەمهریکا له ههولێر، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیڕەوی کارنامەی لێکتێگەیشتنى نێوان ئەمهریکا و هەرێمی کوردستان، بهڕێوهچوو.
لە کۆبوونەوهكهدا جەخت لە بەردەواميی پەیوەندییەکانی ئەمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان کرایەوە، هەورەها تیشک خرایە سەر بهرهنگاربوونهوهى تیرۆریستانی داعش کە مەترسیی ڕاستەقینەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراکردن و بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە له هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانيدا.
نوێنەرانی ئەمهریکا هەموو پشتگیرییەکی وڵاتەکەیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە خستە ڕوو، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاریکارییە سەربازی و مرۆییيەکان بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان