بەغدا – INA
ئەمڕۆ پێنج شه ممه ، وه زاره تی دەرەوە ، گیان له ده ستدانی چوار هاووڵاتی عێراقی و برینداربوونی یه كێكی دیكه ی ڕاگه یاند، ئه نجامی ڕووداوێكی ته قه كردن له توركیا.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە بە هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی لە غازی عەنتاب، بەدواداچوون بۆ ڕووداوێكی تەقەكردن لەسەر ئۆتۆمبێلێك كە هاوڵاتیانی عێراقی هەڵگرتبوو، لەسەر ڕێگای نوسەیبین- ماردین دەكات "، ئاماژەیە بۆ ئەوەی " ڕووداوەكە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار هاوڵاتی و برینداربوونی كەسێكی دیكە".
ئەمەو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیك شارۆچكەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای ماردین لە رووداوێكدا پێنج ئەندامی خێزانێكی خەڵكی دهۆك بە فیشەك كوژران.