تیمی ڕاگەیاندنی حكومی داوا لە هاندەران دەكەن پابەندی ڕێنماییەكانی لیژنەی ڕێكخەری پاڵەوانێتی كەندوی بن

ناوخۆ
  • 19-01-2023, 15:57
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی ڕاگەیاندنی حكومی داوای لە هاندەران كرد پابەندبن بەو ڕێنماییانەی كە لەلایەن لیژنەی ڕێكخەری پاڵەوانێتی كەنداو ٢٥ دەرچووە.
    تیمی ڕاگەیاندنی حكومی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: تێیدا هاتووە "داوا لە هاووڵاتیانی بەشەرەف و هاندەران دەكەین پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن كە لەلایەن لیژنەی ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتی كەنداو 25 دەرچووە، هەروەها ڕێنماییەكانی دەزگا ئەمنییەكانی بەرپرسی ڕێكخستنی هاتنە ژوورەوەی جەماوەر بۆ بەشداریكردن لە یاری كۆتایی، بە مەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان”.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەمە بۆ دڵنیابوونە لەوەی یارییەكە لە كاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی ئەو بۆنەیە بەڵگەی هۆشیاری بەرزی ئێوە بێت ".