بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكێتی تۆپی پێی عێراق دووپاتی كردەوە كە یاریی كۆتایی وەكو وادەی دیاریكراو بەڕێوەدەچێت.
یەكێتی تۆپی پێ ، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق گەیشتووە، تێیدا هاتووە كە "بڕیارە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی كەنداوی زەین بەسرە ٢٥، لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان ئەنجام بدرێت، بڕیارە كاتژمێر حەوتی ئێوارە ئەنجام بدرێت لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لە هاندەران كرد كە ئامادەی یاریگای یارییەكە نەبن، چونكە ستاندەكانی بە تەواوی پڕ بوون، بە مەبەستی ڕێكخستنی یارییەكە بە شێوەیەكی گونجاو لە كۆتایی پاڵەوانێتی كەنداوی زەین بەسرە ٢٥.