فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە کشانەوەی هاندەران لە دەوروبەری یاریگای جەزع نەخەڵەی ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 19-01-2023, 15:54
  • +A -A

    بەسرە - INA - حسێن عەممار
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، لیوا عەلی ماجدی، کشانەوەی جەماوەرەکەی لە دەوروبەری یاریگای جەزع نەخەڵەی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە فشارەکان لەسەر دەروازەکانی یاریگاکە کەمبوونەتەوە.
     ماجدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "زۆرینەی ئەوانەی لە دەوروبەری یاریگای جەزع نەخەڵە کۆبوونەتەوە دەستیان کرد بە کشانەوە بەرەو دەروازەکانی دەرچوون"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە ڕێگای ئاسمانی بۆمان پشتڕاستکردەوە کە دەرچوونە بەکۆمەڵەکان لەیاریگاکە زیاترە لە چوونە ژوورەوە”.
     ئاماژەی بەوەشکرد، فشارەکان لەسەر سەرجەم دەروازەکانی یاریگاکە دەستیکرد بە کەمبوونەوە،
     ماجدی پشتڕاستیکردەوە کە "هێزە ئەمنییەکان حاڵەتەکانی قەرەباڵغییان کۆنترۆڵکردووە".