بەغدا - INA - وەرد عەبدولئەمیر
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕێنمایی ئاڕاستەی هاندەرانی وەرزشی لە سەرتاسەری عێراق دەركرد پێش دەستپێكردنی یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی 25ی كەنداو، كە هەڵبژاردنی نیشتمانی عێراق لەگەڵ و هاوتا عومانیەكەی لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە كۆدەكاتەوە.
فەریق جەودەت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی بەرگری شارستانی و ڕاگەیاندن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "سەركەوتنی پاڵەوانێتییەكە بۆ هەموو عێراقییەكان ئەژماردەكرێت بەمەبەستی گەڕانەوەی دووبارە پاڵەوانێتی تر لەسەر خاكی عێراق ئەنجام بدرێت ، رینمای هەموو هاندەرانی وەرزشی ئامادەبوو لە پارێزگای بەسرە دەكەین كە چەكی ئاگرین بە قەبارەی گەورە كە دەبێتە هۆی برینداربوونی سەخت و ڕووداوی ئاگركەوتنەوە، و چالاكییەكانی ئاهەنگگێڕان سنووردار بكرێت بە لیژنەی سەرپەرشتیكردن و ڕێكخستنی پاڵەوانێتی كەنداو ٢٥ بۆیە بەهیچ جۆرێك بەكاری مەهێنن.
عەبدولڕەحمان وتیشی: بانگەواز لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەكەین كە ئاهەنگگێڕانێكی شارستانییانە ئەنجام بدەن و پەنا بۆ بەكارهێنانی یارییە ئاگرینەكان و تەقەی ڕاستەوخۆ نەبەن بەمەبەستی تەواوكردنی خۆشی پاڵەوانێتییەكە كە دەنگدانەوەیەكی زۆری لە كەنداو و عەرەبی و… تەنانەت ئاستی جیهانیش”.
عەبدولڕەحمان ڕوونیشیكردەوە، "بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە سەرەتای پاڵەوانێتییەكەوە بارەگایەكی گەڕۆكی لە بەسرە كردۆتەوە، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی، لیوا كازم سەلمان بوهان، و ئەویش لە یاریگادا بەدواداچوون دەكات".