بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا یەحیا ڕەسووڵ عەبدوڵڵا ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ، ، داوای لە هاووڵاتیان كرد پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتی بیست و پێنجەمین كەنداو.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە" داوا لە هاووڵاتیان دەكەین پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتی كەنداو لە خولی بیست و پێنجەمی خۆیدا، كە لەسەر خاكی بەسرە بەڕێوەدەچێت ، بە مەبەستی تەواوكردنی ئەم ئاهەنگی گەورەیەی تۆپی پێ بە شێوەیەكی شارستانی كە لەگەڵ مێژووی عێراق و گەلە گەورەكەیدا بگونجێت”.