وەزارەتی ناوخۆ بانگەوازێك ئاراستەی هاندەرانی یاری كۆتایی ٢٥ی پاڵەوانێتی كەنداو دەكات

ناوخۆ
  • 19-01-2023, 13:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ بانگەوازێكی ئاراستەی هاندەرانی یاری كۆتایی پاڵەوانێتی 25ی كەنداو كرد و داوای لە هاووڵاتیان كرد پابەندی ڕێنماییاكانی هێزە ئەمنییەكانەوە بن .
    لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەت، ، لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە: "هاوڵاتیانی بەسرە نابێت بچنە یاریگا ئەگەر بلیتی یارییەكەیان نەبێت . "
    ناوبراو لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەیش كرد كە ژمارەی هاندەران زۆر زۆرن و نامانەوی حاڵەتی خنكاندن ڕووبدات و فشاەكانیش دوو هێندە زیاد دەكات بەسەر هێزە ئەمنییەكان بۆیە دەكرێت لەشوێنە گشتییەكانی تەماشایی یارییەكە بكرێت.